تەیف سامی: موچەی مانگی 11 و 12ی هەرێم لای من نییە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق تەنها موچەی مانگی دەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، دەنگۆی ئەگەری ناردنی موچەی مانگەکانی 11 و 12 ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەبارەی موچەی مانگەکانی 11 و 12 لە وەزیری دارایی عێراقم پرسی، لە وەڵامدا وتی موچەی ئەو دوو مانگە لای عێراق نییە و ڕەوانەی ناکات.
دەشڵێت: ڕێوشوێنەکانی ناردنی موچەی مانگی دە کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە حکومەتی عێراق ڕەوانەی دەکات.
بابهتی پهیوهندیدار
