بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆت دەستی پێکرد

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دەوامیان ڕاگرتووە و بەشێکیشیان کەمیان کردووەتەوە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، ماوەی کارەکانیان کەم کردووەتەوە، بەشێکیشیان دەوامیان راگرتووە.

ئەمڕۆ زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەوامیان راگرت و ئەوانەشی هاتبوونەوە بۆ دەوام زووتر لە وادەی تەواوبوونی کارەکانیان ڕۆیشتوونەتەوە بۆ ماڵەوە.

ئەو هاوڵاتیانەی بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە بەبێ ڕایی کردنی کارەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە. ئەو فەرمانبەرانە باس لەوە دەکەن، مووچەیان دواکەتووە و هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، بەوهۆیەوە لە دۆخێکی خراپی داراییدا.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی نۆ نزیک بووەتەوە و تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە و وتەبێژی حکومەتیش دەڵێت مووچە لەلایەن بەغداوە بەدیل گیراوە نەناردنی پەڵپگرتنی سیاسییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار