لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تۆیۆتا پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە عێراق

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیایەکی جیهانی ئاشکرای دەکات ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا فرۆشی زیادیکردوە و لەئەمساڵدا پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە عێراقدا.

ئەمڕۆ 27ی ئابی 2024 کۆمپانیای Focus2Move کە کۆمپانیای جیهانی زیرەکی و ڕاوێژکاری ئۆتۆمبێلە، لە ڕاپۆرتێک ئاشکرایکردووە، تۆیۆتا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024دا پێشەنگی فرۆشی بازاڕەکانی عێراق بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 فرۆشی ئۆتۆمبێل لە عێراق بە ڕێژەی 26.4% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023.

ئەو کۆمپانیایە باسی لەوەشکردوە،ساڵی 2024 فرۆشی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی 26,7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 107 هەزار و 990 ئۆتۆمبێل، ئەمەش گەورەترین قەبارەی ساڵانەیە لە هەشت ساڵی پێشوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار