بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات.

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، بڕیارە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى پارێزگاى سلێمانى بکات و لەگەڵ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان کۆببێتەوە و پرسى بانگەشەى هەڵبژاردن تاوتوێبکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، وتی، بەرنامە هەیە هاوشێوەى کۆبوونەوەکانى لە هەولێر و دهۆک، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانى بکات و لەگەڵ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان کۆببێتەوە.

نێچیرڤان بارزانى، لە رۆژانى ١٥ تا ٢٢ ئەیلول لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانى سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارەى زاخۆ کۆبووەتەوە هەروەها سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا داكۆكى له ‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كردوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار