سۆران عومەر: کورتهێنان لە مووچەدا هەیە و هەرێمیش چاوەڕێی بەغدایە پارەی بۆ بنێرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کورتهێنان لە مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و هەرێمیش چاوەڕێی بەغدایە ئەو پارەیەی لە مانگەکانی ڕابردوودا لێی بڕیبوو بۆی بنێرێت بۆ ئەوەی کێشەی کورتهێنانی مووچەی پێ چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو 572 ملیار دینارە، کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان خەرجی کردووە، مووچەی مانگەکانی ڕابردووە، بەتایبەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە.

دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە بەهۆی بوونی کەموکوڕی لە لیستەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ڕاگیرابوو، چاوەڕێ دەکرێت بەغدا پڕە پارەیەکی دیکە خەرج بکات، تاوەکو مووچەی مانگی هەشتی پێبدات.
سۆران عومەر ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات ئەو پارانەی کە بەغدا بڕیویەتی لە مانگی سێ تاوەکو حەوتی ئەم ساڵ لە بەغدا وەربگریتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ 572 ملیار دینارە مووچەی مانگی هەشتی پێبدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار