جومانە غەلای: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیار لە وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبنەوە و بڕیار لە وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە شاری بەغدا ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبنەوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن.

جومانە غەلای ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكەین.

بپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەمشەو لەدوای کاتژمێر 12 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار