لە یادی ڕیفراندۆم بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، کە لە سەرچاوەیەکی کۆمیسیۆن دەستیکەوتووە، کۆمیسیۆن بڕیار دەدات سبەینێ 25 ئەیلول کە هاوکات ساڵیادی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە وەک ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشە دیاری بکات.

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان، وادەی بانگەشە تا 16 ی تشرینی یەکەم واتە ساڵیادی ئەو ڕووداوانەی بە 16 ئۆکتۆبەر ناسراون بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار