زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

ڕۆژی ٢١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی کردە ئامانج و کەسێکیان لێکوشتن.

لە ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٥٥خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لەسەر گردی ئامیدی داگیرکەرانیان کردە ئامانج کاتێک هەوڵیان دا بە چەکی قورسەوە خۆیان جێگیر بکەن و ئەم ئۆپەراسیۆنەش بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی داگیرکەر.

ڕۆژی 22ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و جموجۆڵەکانیان ڕاگرتن.

لە ٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٤٠خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە چەکی قورس ڕێگرییان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەران کرد. لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی پاراستنی گەل زیانیان بە هێلیکۆپتەرەکە گەیاند و ناچاریان کرد دوور بکەوێتەوە.

٢. ناوچەی مەتینا؛

ڕۆژی 23ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە مەیدانی بەرخۆدان لە شیلازێ بە قەناس  سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و سەربازێکیان کوشت.

٣. ناوچەی خاکورکە؛

لە ٢١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٢٧ هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس حەشارگەیەکی داگیرکەرانیان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج.

٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ٢٣ی ئەیلولدا، داگیرکەران دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب بۆردوومانکرد.

٥. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

ڕۆژی ٢١، ٢٢، ٢٣ی ئەیلول، ناوچەی گردی ڕۆژ لە قەندیل جارێک بۆردوومانکرا، ناوچەی کندکولە، لولان، گردی مەسکین، گردی مەسکین و گردی سەنینە لە خاکۆرکە ٩ جار بۆردوومانکران، هەروەها کرێن-ئەفتالی، جەمرۆبوتکی، زەنکێل، زیڤکی، گردی کۆن، دەشتەکانی کاڤیا، دێرشی لە کاری ٨ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی سێری مەتینا و بیشیلیش لە مەتینا ٣ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی گردی جودی و گردی بەهار، ڕۆژئاوای زاب، ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٥ هێرشی ئاسمانی.

ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی ئەیلول ناوچەکانی گردی شەکیف و شەهید شەریف و لولان لە خاکورکە ١٢ جار بۆردوومانکران، ناوچەی سری مەتینا لە مەتینا ٥ جار و ناوچەی گردی ئامیدیش دووجار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ١٩ هێرشی ئاسمانی.

٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار