پێشەوا هەورامانی: دەمانویست پرسیار لەبارەی ئەو کورت هێنانەوە بکەین، بەڵام بەداخەوە تیمەکەمان نەیتوانی بچێتە بەغدا

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم چوونەتە بەغداو لیستی موچەی مانگی هەشت و نۆی فەرمانبەرانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دواین گۆڕانکاری بایۆمەتریان لەگەل خۆیان بردووە، هەروەها پرسیار لە بارەی ئەو کورتهێنانە دەکەن کە لە بابەتی موچەدا هەیە و نزیکەی 250 ملیار دینارە کە بۆچی نەنێردراوە، تا ئەو بڕە بنێرن و موچەی مانگی هەشتی پێبدەین.


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕاشیدەگەیەنێت، کورتهێنان لە موچەی موچەخۆراندا هەیە دەبوایە شاندێکی باڵای حکومەت سەردانی بەغدای بکردایە تا چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵام بەهۆی سەفەری دوو وەزیری عێراق سەردانەکە دواکەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار