ڕەشەبایەکی بەهێز سلێمانی دەگرێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، وەک حاڵەتەکەی کۆتایی مانگی تەمووز بارستە ھەوایەک لە سیبیریاوە دەگاتە ناوچەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە کۆتایی ئەم ھەفتەوە واتا دوو سبەی و کاریگەری ئەبێت لەسەر کەشوھەوای سنوری پارێزگای سلێمانی و دەڤەری راپەرین و بەگشتی ناوچەی شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژھەڵات و تاوەکو ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو بەردەوامەبێت.

دەشڵیت، بەهۆیەوە بای باکوری ڕۆژھەڵات چالاک ئەبێت بەخێرایی لەنێوان 15 بۆ 45 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی لەناوچەی کاریگەر بەو بایە نزمدەبنەوە و شەوان ھەست بە سەرما دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکاندا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئاسمانی ناوچەی کاریگەر بەو بایە ڕوون و پاکژ ئەبێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەناوچەکانی گەرمیان و شاری ھەولێر و ھەڵەبجە و دھۆک و کەرکووک لە ھەمان ماوەدا پلەی گەرمی زیاتر بەرز ئەبێتەوە و ئەو با و ھەوا فێنکە ناگاتە ئەو ناوچانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار