کەشناسی هەرێم، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی و کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەپێى پێشبینییەکانیش ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر 36 پلەى سیلیزى، سلێمانی 35 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 37 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ 35 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 25 پلەى سیلیزى، سۆران 32 پلەى سیلیزى، گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار