چارەنووسی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە بڕیار بوو بکرێن بە هەمیشەی بە نادیاری مایەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

گرژی لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی درووستبوو، بەو هۆیەشەوە چارەنووسی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە بڕیار بوو بکرێن بە هەمیشەی بە نادیاری مایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بە هەمیشەیکردنی 30 هەزار فەرمانبەر بدەن، کە لە لایەن عێراقەوە بڕیاری ئەوە دراوە و پارەیان بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی بکرێن بەهەمیشەی بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەنجوومەنی وەزیران نەی توانی بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو 30 هەزار فەرمانبەرە بدات.


بە پێی زانیارییەکان، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە نازانین برادەران كۆتایی بە ئێمە دەهێنن یان كۆتایی بە سلێمانی دەهێنن، قوباد تاڵەبانی وەڵامی داوەتەوەو ڕایگەیاندووە كۆتایی بە ئێوە دەهێنین، كۆتایی بە 11 كورسی و دزی دەهێنین.

هاوکات ئەم گرژیەی نێوان مەسروربارزانی و قوباد تاڵەبانی، لە كاتێكدا روویداوە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كەڤەری فەیسبووكەكەی گۆڕی و نوسیویەتی "كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" لە كۆمێنت پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم وەڵامی داوەتەوەو نوسیویەتی: جەنابی بەرێز كاك قوباد ئێمە هێشتا لەناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانین و بەڕێزت وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەم دەسەڵاتە دانیشتوویت لەبەرامبەرم، كەواتا كامە دەسەڵات، مەبەستت ئەمەیە كە ئێستا كۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێكی دیكە هەیە، ئێ با دوای كۆبوونەوە ئەم كەڤەرەت بگۆڕیبا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار