لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
16 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى تەندرووستیی کەرکووک ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکووک – تکریت پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سامان یابە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، تاوەکو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان دیارنییە و نازانین خەڵکی سنوورەکە بوون یاخود نا، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانى پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە لە لە چۆنییەتى ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
بابهتی پهیوهندیدار