شەقامێکى سەرەکى لە شاری سلێمانى دادەخرێت 

16 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر ١ـی پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت، دەشڵێن، داواکارین لە هاووڵاتیان ڕێگاکانی دەوروبەرى بۆ هاتوچۆکردن بەکاربهێنن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەى داخستنى شەقامێکى سلێمانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر ١ـی پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت.

دەشڵێن، هۆکارى داخستنى ئەو شەقامە بە مەبەستی ئامادەکردنیەتى بۆ قیرتاوکردن لە سایدی ڕۆیشتوو بەرەو دەرەوەی شار.

باس لەوەشکراوە، داواکارین لە هاووڵاتیان ڕێگاکانی دەوروبەرى بۆ هاتوچۆکردن بەکاربهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار