پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خیرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/ لە كاتژمێرێكدا بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان.

دەربارەی پلەی گەرمیش دەڵێت، نزمدەبێتەوە بە (١-٣) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر سەبارەت بە چالاكیی با بەپێی پێشبینییەكان، پێش نیوەڕۆ مامناوەند دەبێت (١٠-٢٥) كم/ ك، لە پاش نیوەڕۆوە چالاك دەبێت بۆ سەروو ٣٥كم/ ك.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری هەیە خێرایی با چالاک بێت بۆ سەرووی ٣٥/ ك بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان. پلەی گەرمیش نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

هەروەك بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، "هەولێر ٣٣پلە، سلێمانی ٣١، دهۆک ٣٢، کەرکوک ٣٦، هەڵەبجە ٣٤، زاخۆ ٣٣، سۆران ٣١، حاجی ئۆمەران ١٨و گەرمیان ٣٨پلە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار