لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر دەم پارتی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا لە ناوچەی سوڵتانغازی، هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر بینای پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لەلایەن کەسانی نەناسراو لە شاری ئەستەنبوڵ، هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر نووسینگەی دەم پارتی، بەوهۆیەوە زیان بە نووسینگەی پارتەکە گەیشتووە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەوە گولـلە بەر دەرگا و پەنجەر و بیناکە کەوتووە.

لەم بارەیەوە، فاروق کایا هاوسەرۆکی دەم پارتی لە سوڵتانغازی ڕایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەکەکە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 5ی بەیانی ڕوویداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار