کۆمیسیۆن: 95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تەواو بووە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەبەرد عومەر، دەڵێت، 95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە و تەنیا دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە.

ئەمڕۆ شەممە، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، داواشمان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی و ڕۆژێک دواتر پشوو لە قوتابخانەکان ڕابگەیەنێت.

دەشڵێت، داوامان کردووە وەزارەتی پەروەردە لە 15ی تشرینی یەکەم تاوەکو 21ی هەمان مانگ بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان ڕادەست بکەن، کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند ڕۆژێک دەبێت.

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێشتا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کۆتایی نەداوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار