یەکێتیی مامۆستایان لەبارەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو ڕوونکردنەوە دەدات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سەبارەت بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژیی ساڵانی پێشوو ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو هەیە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وتی، هەوڵ بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو هەیە، بەڵام کاتی دەوێت و دەبێت سەرەتا ئامارێکی دروست بەردەست بێت.

هەروەها باسی لەوەش کرد، نیازێکی باش بۆ ئەو وانەبێژانەی رابردوو هەیە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دابنرێن.

ئەحمەد گەرمیانی، جەختیشی کردەوە، لە داهاتووشدا هەر ئەو مامۆستا وانەبێژانە لەپێشینە دەبن بۆ دامەزراندن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار