پرۆسەی ژمارەدانان بۆ سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان سەبارەت بە وادەی دەستپێكردنی پرۆسەی ژمارەدانان بۆ سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی دەستپێكردنی یەكەم قۆناغی كاری مەیدانی لە سەرژمێریی گشتیی لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی ١ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ بە جێبەجێكردنی پرۆسەی ژمارەدانان لە پارێزگاكان و گوندەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم پرۆسەیەدا  زیاتر حەوت هەزار و  ٤٠٠ كەس كە پێشتر ڕاهێنانیان پێ كراوە، سەردانی ماڵەكان هەرێمی كوردستان دەكەن و بەپێی ئەو میكانیزمەی لە كاری ژمارەدانان پەیڕەو دەكرێت، فۆرم بۆ گشت ماڵ و باڵەخانەكان پڕ دەکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو خاڵانەی هێشتا ڕێكەوتنیان لەسەر نەكراوە، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەردەوام پێداگریمان لەسەر ئەو خاڵانە كردووە، بەتایبەتی سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە پرسێكی گرنگە.

 

جێگاى ئاماژەیە، پرۆسەی ژمارەدانان بۆ سەر ژمێری گشتی دانیشتوان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كورستان دەستی پێكردووە، بڕیارە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی بە فەرمی بە عێراق ئەنجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار