zhyr

١٠٠ هەزار کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاپکراوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ١٠٠ هەزار کاغەزی زیاتر لە ژمارەی دەنگدەران چاپ دەکات، لە ئەگەری بێکەڵکبوونی هەندێک لە کاغەزەکان لە کاتی دەنگداندا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، محەمەد یونس، ئەندامى تیمى ڕۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، پێنج جۆرى کاغەزى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان چاپ کراوە.

دەشڵیت، لە کاغەزانە چواریان بۆ چوار بازنەى هەڵبژاردنى هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و پێنجەمیان بۆ دەنگدانى تایبەتە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کاغەزى زیاتر لە ژمارەى دەنگدەرانى خاوەن کارتى بایۆمەترى چاپ دەکرێن، بە بڕى زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆپى، ئەوەش لەبەر ئەگەرى بێکەڵکبوونى هەندێک لەو کاخەزانە.
 
جێگەی ئاماژیە، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کارتی بایۆمەتریی دەنگدان چاپکراون، کە خاوەنەکانیان دەتوانن لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان دەنگ بدەن، بەوپێیەى ژمارەى ئەو کاغەزى دەنگدانانەى چاپ دەکرێن زیاتر لە سێ ملیۆن کاغەز دەبێت.
 
ئەندامى تیمى ڕۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکراشیکردووە، لەدواى کۆتایهاتنى هەڵبژاردن و یەکلاکردنەوەى، تەواوى کاغەزەکانى دەنگدان بێکەڵک دەکرێن و لەناو دەبرێن کە لە کۆکاگانى کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان کۆگاکرابن، یان لە ناوەندى سەرەکى کۆمیسیۆن لە بەغدا.

٢٠ی تشرینى یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار