zhyr

لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەستپێدەکات

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

پشتیوان پێنجوێنی شارەزایی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە حاڵەتێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات. 

دەشڵیت، بە چالاکبوونی بای باشوور بە بەهێزی لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق لە کەنداوی عەرەبیەوە شێیەکی زۆر دێنێتە ناوچەکان و زیاتر مەودای باران بارینەکە سبەی شەو کاتژمێر 7ی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەیە.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاتنی بارستە هەوای ساردی لاواز بۆ ناوچەکانمان، بە پلەی یەک باران بارینەکە سنوری سلێمانی و دواتر ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیانە، ئەگەری دروستبوونی کەڵە هەوری بەهێز هەیە لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ، لە ناوچەی جیا جیا ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە، لەم حاڵەتی ناسەقامگیری کەشوهەوا بەرکەوتنی بەرە هەوای گەرم و سارد دابارینەکە بەهێزتر دەکات وە زۆرترین ڕوودانی هەورەگرمەی توندو هەورەبروسکەی بەهێز.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار