zhyr

وەزیری بەرگری ئەمریکا پیشتیوانی خۆی بۆ یواڤ گالانت دەربڕی و هۆشداریشی بە ئێراندا

5 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، هۆشداریی بە ئێران دا لەوەی ئەگەر هێرشی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی "لێکەوتی جیددی" دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد،" ئێمە، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی لەنێوبردنی ژێرخانی هێرشبردن بەدرێژایی سنوور بۆ ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان نەتوانێت هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە سەر کۆمەڵگەکانی باکووری ئیسرائیل".

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسی لە هەڵوێستی ئەمریکا کردەوە ڕایگەیاند، "چارەسەری دیپلۆماسی پێویستە" بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل "لە هەردوو دیوی سنوور" بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

لۆید ئۆستن، ئاشکراشیکرد، ئەمریکا "لە ئاستێکی ئامادەیی باشدایە بۆ ئەوەی بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا، هاوبەش و هاوپەیمانەکانی بکات لە دژی هەڕەشەکانی ئێران و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی سەر بە ئێران".

وتیشی: ئەمریکا "پێداگرە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر لایەنێک لە قۆستنەوەی گرژییەکان بۆ فراوانکردنی ململانێکە".

جێگەی ئاماژەیە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشتر هۆشداریی دابوو، کە هێشتا هەنگاوە سەربازییەکانیان لەنێو لوبناندا کۆتایی نەهاتوون، دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا، کە ئەوە گورزێکی گەورەی لە بزووتنەوەکە دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار