zhyr

رێکخراوی:CPT سوپای تورکیا رێگەی سەربازی لە شارۆچکەی ئامێدی دروستدەکات

15 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند"سوپای تورکیا رێگەی سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە شارۆچکەی ئامێدی دروستدەکات.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی  ڕایگەیاند، لە ٢٠ـــی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگەی سەربازی لە گرێ بەهارەوە و ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە.

کامەران عوسمان، باسی لەوەشکرد، لە رۆژی ٣٠ــــی ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا دێت لەشکرکیشییەکانى سوپاى داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکى هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە و لە ماوەى ڕابردووشدا بە بەرچاوى دەسەڵاتدارانى هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چەندین هێزى گەورەى سەربازى بە تانک و زرێپۆش و چەکى قورسەوە هێناوەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستان و لە سنوورى بادینان جێگیرى کردوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار