عێراق لە ١٠ ڕۆژدا پێشوازی لە پێنج هەزار کۆچبەری لوبنانی کردووە
14 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە هاتنی کۆچبەری لوبنانى بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
میقدا میری ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیلەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا پێنج هەزار کۆچبەر هاتوونەتە وڵاتەکەمانەوە.
دەشڵێت، کۆچبەرە لوبنانییەکان لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و نەجەف و دەروازەی سنووری قائیمەوە هاتوونەتە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییە لوبنانییەکان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر لوبنان و غەزە و سوریا چڕکردووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراو برینداربوون و دەیان هەزار کەسى دیکەش برینداربوون.
بابهتی پهیوهندیدار