zhyr

لاهور شێخ جەنگى بەبۆنەى ساڵڕۆژى کۆچى دوایی مام جەلالەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەنەکە، کە لە سێی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، پایەمێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: یادت بەخێر و گۆڕت پڕ نور و رۆحت شاد مامە گیان، دەزانین جەنابت بێبەری و دووری لە هەموو ئەو تاوانانانەی دوای خۆت بە ناوی تۆ و بە مێژووی تۆوە دەکرێ!

 

دەقی پەیامەکەی لاهور جەنگی:

 

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام و رابەری گەورەم مام جەلالە، رۆحی شاد بێت و خوای گەورە لێی خۆش بێت!

بۆ یادی ئەو مرۆڤە مەزنە، کە بە شەخسی بۆ من قوتابخانەیەکی گەورە بوو، دەڵێم: ناو، پێگە و کاریگەرییەکانی ئەو لە مێژووی سیاسەتی کوردیدا، زیندوو و گەش دەمێننەوە، وەک چۆن نەیارەکانی لە ڕابردوودا نەیانتوانی بیشێوێنن، کوڕەکانیشی تاسەر ناتوانن لە سەر مێژوو و ناوی ئەو بژین و کاری لار و ناجۆر بکەن؛ خەڵک دوێنێی جەنابی مام جەلال بە هەموو باشی و خراپییەکانەوە دەبینێ و ئێستای ئەوانیش دەبینێ، کە خۆیان و کردەوەکانیان بەناوی ئەوەوە هەڵواسیوە!

بۆ من، وەفا بۆ مامم مام جەلال، تەنها رەهەندی سیاسیی نییە، بەڵکو رەهەندی کۆمەڵایەتی و ئینسانیی زۆر قوڵی هەیە بۆیە هەتا مابم، هەوڵ دەدەم خاڵە گەش و جوانەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەش ڕابگرم.

سوپاسگوزار و بەوەفا بم بەرامبەر دەستگرتن و ئامۆژگاری و پشتیوانییە زۆرەکانی بۆ من!

ئەو هێشتا لە دیدی من و زۆرێک لە هەڤاڵان و خەڵکدا، یەکێکە لە هەڵکەوتوترین مرۆڤەکانی مێژوویی سەد ساڵی ڕابردووی باشوری کوردستان.

یادت بەخێر و گۆڕت پڕ نوور و رۆحت شاد مامە گیان، دەزانین جەنابت بێبەری و دووری لە هەموو ئەو تاوانانانەی دوای خۆت بە ناوی تۆ و بە مێژووی تۆوە دەکرێ!

 

لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار