zhyr

سەرۆکی کۆمیسیۆن: ڕێژەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە ڕۆژى هەڵبژاردندا دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى بکات، هەروەها دەشڵێت، رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە.

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانى کردووە، کاغەزى دەنگدان گەیشتووەتە هەرێم و بەسەر ئۆفیسەکانى هەڵبژاردن دابەشکراوە.

وتیشى، کارتەکانیش بەرێژەیەکى زۆر دابەشکراون و ئەوانەش کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە داوایان لێدەکەین سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى تا بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، چونکە بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەجۆرێک هەڵبژاردنی ئەم جارە به‌باشترین كوالێتی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، هەروەها بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات، و دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکاری بکات.

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، ٤١ هەزار کارمەندى هەڵبژاردنیان هەیەلەرۆژى دەنگداندا ئەوان بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکەن وەک کۆمسبۆن ژمارەیەکیان راهێنانیان پیکراوە و ئەوانى دیکەش بەردەوامن لە راهێنان

 

بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بە پێى ئامارەکانیش دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ـیان دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ـیان دەنگدەری تایبەتن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار