کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە
11 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار