ڕێگایەکى سەرەكی شاری سلێمانى دادەخرێت
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەى داخستنى ڕێگایەکى سەرەکى بە ڕووى شۆفێراندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەینەوە، كە بەهۆی پاككردنەوە و ئامادەكردنی بەشێك لە شەقامی گشتیی شاڕێی پێشمەرگە لەسەر پردی قلیاسانەوە تا یەكتربڕی باخی بەختیاریی دادەخرێت.
دەشڵێن، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، كە شەقامەكانی “شەكرەكە بۆ قلیاسان و باخی بەختیاری ” یان “ڕێڕڕەوە نوێیەكەی باخی بەختیاری ” وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.
بابهتی پهیوهندیدار