تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا
10 كاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا
هاوڵاتی
تەقینەوەیەک لەنێو شاری کەرکووک روویدا و بریندار هەیە.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە گەڕەکی موسەلای شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک وتیشی، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
سەرچاوە - ڕووداو
بابهتی پهیوهندیدار