zhyr

وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان تا ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕایگەیاند: وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان تا ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، وتی، پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانیکۆمیسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش بەردەوام دەبێت، تا ٢٠ی ئەم مانگە کە ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، ٣ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە، تائێستاش نزیکەی ١٦٠ ھەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار