بەرپرسێک و سێ ئەندامی خێزانەکەی دەکوژرێن

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٥ـی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٤، میدیا عێراقییەکان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار به‌رپرسێكی حكوومی و سێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران.

ڕووداوەکە له‌ ناحیه‌ی به‌غدادی له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار، ڕوویداوە، کە به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران.

شایەتحالەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، کە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و به‌رپرسه‌ حكوومییه‌ و به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ (فیراس ئه‌لعوبه‌یدی) به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار