ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

هاوکات پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە تا ڕۆژی سێشەممە، مووچەی مانگی ئابی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

ئەمش لە کاتێکدایە، تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و بە وتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەبێت لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو مانگەش بگاتە هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار