سبەی ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەی سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە سبەی سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

بە پێی خشتەکە سبەی کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار