zhyr

کۆمیسیۆن: ٩٧ هەزار و ٥٠٠ کارتی دەنگدان لە لایەن هاوڵاتیان وەرنەگیراونەوەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، ڕۆژى ١٥ی تشرینى یەکەم دواى تەواوبوونى وادەى دابەشکردنى کارتى دەنگدان، ئەو کارتانەى لە ئۆفێسەکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک ماوەتەوە وەریانگرتووەتەوە کەژمارەیان ٩٧ هەزار و ٥٠٠ کارت بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ژمارەیە نزیکەى ٢٢ هەزار کارت لە هەولێر، ٦٥ هەزار کارت لە سلێمانى و هەروەها ١٠ هەزار و ٥٠٠ کارتیان لە دهۆک وەرگرتووەتەوە.

نەبەرد عومەر باسیلەوەشکرد، سەرجەم کارتەکان لە بنکەکان وەرگیراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ ئۆفێسەکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک لەوێشەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا و لە ئێستادا هیچ کارتێک لە هەرێمى کوردستان نەماوە.
هاوکات، ڕۆژى ١٥ی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤، دوا ڕۆژبوو بۆ وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانیش جەخت لەوەدەکاتەوە کە هەرکەسێک کارتى دەنگدانى نەبێت مافى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردن نابێت.

جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە ڕۆژى ١٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنى تایبەت و ٢٠ی تشرینى یەکەمیش هەڵبژاردنى گشتى لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار