zhyr

وەزارەتی ناوخۆ: لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا فرۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان کراوەدەبن

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لەوەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ئاسایی دەبێت لە ڕۆژی دەنگداندا.

وتیشی: هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى ترى عێراق بەردەوام دەبێت.

هاوکات لەبارەى هاتوچۆى گەشتیارى و جوڵەى بازرگانی، دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و باسیلەوەکرد، ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتوچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان و هەروەها لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت.


جێگەی ئاماژەیە، بریارە رۆژى هەینى ١٨ تشرینى یەکەمی ٢٠٢٤، دەنگدانى تایبەت و ڕۆژى ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠٢٤ دەنگدانى گشتی بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار