zhyr

هۆگر چەتۆ: هەندێک تێبینی هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، ئاشکرایکرد هەندێک تێبینی هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، کە نەدەکرا مۆبایل ببرێتە ژوورەوە تاوەکو خەڵک ناچار نەکرێت رەسمی دەنگەکەی بگرێت، بەڵام لە بەشێک لە بنکەکان مۆبایل برایە ژوورەوە، هەروەها بەپێی رێنماییەکان نابێت لە نزیک بنکەکانی دەنگدان ریکلام بکرێت، وەک بینیمان لە نزیک بەشێک لە بنکەکان کارتی دەنگدان دابەش دەکرا.

دەشڵێت، بۆ دەنگدانی ئەمڕۆ کە تایبەت بوو کۆمیسیۆن لە هەر وێستگەیەک ٣٠٠ کەسی داناوە و لە دەنگدانی گشتی بۆ هەر وێستگەیەک ٤٥٠ کەس دانراوە، هەروەها ڕێژەی دەنگدان لە تایبەتدا بەرزە، بەڵام لە دەنگدانی گشتی ناگاتە لە ٥٠٪ ، بۆیە ئەو کێشانەی ئەمڕۆ ڕوویاندا لە دەنگدانی گشتییدا ئەگەری ڕوودانیان کەمە.

جێگەی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٧، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتای دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار