جومانە غەلای: هەرکەسێک پێشێلکاری کردبێت سزا دەدرێت
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، نوێنەری حیزبەکان لە سەرجەم ناوەند و بنکەکاندا هەن و دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر پێشێلکارییەک تۆماربکەن، هەرکەسێکیش هۆکاری دروستبوونی پێشێلکاری بێت سزای یاسایی دەدرێت.
دەشڵێت، هەمیشە لە هەڵبژاردنەکان وێنە و ڤیدیۆی کۆن لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێنەوە بۆ دروستکردنی گوومان و کێشە و گرفت لە پڕۆسەکەدا، ئێمە لە ڕێگەی کامێراکانەوە کە لە بنکە و ناوەندەکاندا دامانناون، پێداچوونەوە بەو شوێنانە دەکەین، کە پێشێلکارییان تێداکراوە و تەماشای دیمەنەکان دەکرێتەوە، هۆشداری تووند دەدەینە دەنگدەر و کارمەندانی بنکەکان کەوا هەرکەسێک لەو پێشێلکارییانەدا بەشداربووبێت یان هۆکار بووبێت بۆ ڕوودانی، ڕێکاری یاسای تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێتە دادگەی پەیوەندیدار بەو بابەتە.