zhyr

مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.


دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شوكر بۆ خودای مەزن پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و خەڵكی كوردستان توانیان لە كەشێكی ئازاددا دەنگی خۆیان بدەن.

بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیەوە.
بەم بۆنەوە سوپاس و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كوردستان و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەم.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و کوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنیەكان بکەم كە پێكەوە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.

هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.

مسعود بارزانی
20ی ئۆكتۆبەری 2024

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار