نێچیرڤان بارزانی: گه‌لى كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌يه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه سياسييه‌كان به زووترين كات حكومه‌ت پێكبهێنن
20 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، گه‌لى كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌يه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه سياسييه‌كان به زووترين كات حكومه‌ت پێكبهێنن، حكومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگيريى پته‌وتر و ئابوورييه‌كى به‌هێز بهێنێته ئاراوه.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،
به‌ڕێزان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان،
به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌كه، مايه‌ى شانازى و پێزانينه. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه.
هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانتان له په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ى له گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتييان له بانگه‌شه و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا بينرا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌لى كوردستان مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه.
زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتييانى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و كۆششى هێزه ئه‌منييه‌كان، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق، يوونامى و ته‌واوى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا، به‌شدار بوون. پابه‌ندى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كتان، كليلى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوو. ده‌ستخۆشى و پێزانينمان ئاراسته‌ى هه‌مووان ده‌كه‌ين.
ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه كه جيهان به ڕێزه‌وه سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه سياسييه‌كان به زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن.
حكوومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگيريى پته‌وتر و ئابوورييه‌كى به‌هێز بهێنێته ئاراوه و بره‌وى زياتر به مافه‌كان بدات، پێويستييه‌كى له‌پێشينه‌ى قۆناغ و ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و بنياتنانى داهاتووى هاوبه‌شمانه، ئه‌وه‌ش به گيانى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كرێت.
سڵاو و دروود له گيانى پاكى شه‌هيدان.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/10/21