zhyr

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ دواكەوتنێك پشتیوانی لە گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات بکەن

17 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی
 
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەپەیامێكدا داوای لە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە بەبێ هیچ دواكەوتنێك پشتیوانی لە گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات و پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكەن.

ئالینا رۆمانۆسكی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەمریكا پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات بەبۆنەی تەواوكردنی سەركەوتووانەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم، كارمەندانی نوێنەرایەتیی ئەمریكاش لە عێراق لە ماوەی دوو رۆژدا چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی لە ناوەندە جیاوازەكانی دەنگدان كرد.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وڵاتەكەی دەستخۆشی لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكات بۆ پابەندبوونیان بە دیموكراسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێ رێگا بە هەرێمی كوردستان دەدات دامەزراوە دیموكراسییەكانی بەهێزبكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار