zhyr

هاوپەیمانی نیشتمانی: بەساختەریەکی پێشوەختەو پلان بۆ داڕێژراو، پڕۆسەی هەڵبژاردنیان ناشرین و لەکەدار کرد

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی


هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دەنگی خۆمان خستە پاڵ چوار لایەنەکە کەناڕازیین لە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، بەداخەوە ئەمەمان نەبینی و بەساختەریەکی پێشوەختەو پلان بۆ داڕێژراو ، پڕۆسەی هەڵبژاردنیان ناشرین و لەکەدار کردو نەیانهێشت ، ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک سەربکەوێت،کردیانە گاڵتەجار.

دەقی ڕاگەندراوەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی:

ڕاگەیاندراوێک له هاوپەیمانیی نیشتمانی_وە

لیست وحزب ولایەنە بەشداربوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئێمە، له هاوپەیمانیی نیشتمانی ، بەهیوابوین بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، له 20ی ئەم مانگە، سیمایەکی جوانی دیموکراسی پیشانی هەمو جیهان بدەین و هاوڵاتیان ئازادانە ، گوزارشت له ڕاوبۆچونی خۆیان بکەن و دەنگ بدەن.

بەڵام، بەداخەوە ئەمەمان نەبینی و بەساختەریەکی پێشوەختەو پلان بۆ داڕێژراو ، پڕۆسەی هەڵبژاردنیان ناشرین و لەکەدار کردو نەیانهێشت ، ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک سەربکەوێت،کردیانە گاڵتەجار.

لەم سەنگەو دڵسۆزیمان بۆ خاک و خەڵک و پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی.

وەک هاوپەیمانیی نیشتمانی، داوا لەسەرجەم هەمو حزب و لیستەکان ، ئەوەی کورسی بەدەستهێناوەو و ئەوەشی بەدەستیان نەهێناوه ، بەرژەوەندی باڵای نیشتمان ، پێش هەمو شتێک بخەن و ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتبکەنەوە، بەشداری پەرلەمانێک نەکەن کەپێش وەختە دیزاین کراوە و دەنگەکانی ئێمەو ئەوانیش دزران ، کەبونی چەندین بەڵگه، بەمەش زوڵمێکی زۆریان لێکردین.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانیی نیشتمانی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار