عێراق بڕیاریدا رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم كەم بكاتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- عێراق ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی کەم کردەوە

- رێژەكە له ٧٠٠ هەزار تۆنەوە بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن كەم كراوەتەوە

- هۆكاری كەمكردنەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بودجە و نه‌بوونی سایلۆی پێویست

 

حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان كەم بكاتەوە له ٧٠٠ هەزار تۆنەوە بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن، بۆ هەر تۆنێکیش بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاری کردووە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی کاربەرێکەری هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئه‌م ساڵ به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٠٠ هه‌زار تۆن وه‌ک به‌شی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، بۆ هەر تۆنێکیش بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاری کردووە.

رونیشیكردەوە هۆكاری كەمكردنەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بودجە و مانه‌وه‌ی پاره‌ی جوتیارانی عێراق و هه‌رێم لای حكومه‌ت، كه‌ تا ئێستاش ٩٠٣ ملیار دینار لای ماوه‌ته‌وه‌ و خه‌رج نه‌كراوه‌، سەرەڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سایلۆی پێویست بۆ عه‌مباركردنی گه‌نمی زیاتر، له‌كاتێكدا هێشتا شەش ملیۆن تۆن گه‌نمی ساڵی ڕابردوو له‌ناو سایلۆكان ماوه‌ته‌وه‌.

چەندین ساڵە كێشەی كڕینی گەنم و شایستەكانی جووتیارانی عێراق بە تایبەتی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و چارەسەرێكی گونجاوی بۆ دانەنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار