دياريكردنى نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی تشرینی یەكەم.
- نرخی ئه‌مپێر له‌نێوان 8 هه‌زار بۆ 12 هەزار دینار دایه.
نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دیاریكرا و بەپێی شارەكان نرخەكە دەگۆڕێت.
قارەمان مەولود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هییه‌كان له‌نێو شار 205 كاتژمێر بۆ 298 كاتژمێر بووه و نرخی ئه‌مپێر له‌نێوان 8 هه‌زار و 750 دینار بۆ 12 هه‌زار و 750 دیناردایه، بێجگە لە چه‌ند موه‌لیده‌یه‌ك كه كاری زیاتریان كردووه و نرخی ئه‌مپێریان ده‌گاته 13 هه‌زار دینار.
وتيشى: له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر نرخی ئه‌مپێرێك موه‌لیده له‌نێوان 6 هه‌زار بۆ 13 هه‌زار و 500 دیناردایه.
لای خۆیه‌وه عوسمان محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند كه نرخی ئه‌مپێرێك موه‌لیده بۆ مانگی 10 له سلێمانی، له‌نێوان 6 هه‌زار بۆ 7 هه‌زار و 500 دیناردایه.
سەبارەت به نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده له دهۆك، هه‌كار هرووری به‌رپرسی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی دهۆك رونیكردەوە نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده بۆ مانگی 10 نزیكەی 9 هه‌زار و 500 دیناره.
هاوكات له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك موه‌لیده بۆ مانگی 10 هاوشێوه‌ی سلێمانی له‌نێوان 6 هه‌زار بۆ 7 هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بێت.
