ئەمڕۆ لە زۆربەی قوتابخانەكانی پارێزگاكانی هەرێم و عێراق پشووە

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-لە زۆربەی قوتابخانەكانی پارێزگاكانی هەرێم و عێراق پشوو راگەیەندرا.
- بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لەچەند ناوچەیەكی عێراق لافاو دروستبووە.
بە هۆی رێژەی بارانبارینێكی زۆرەوە، زۆربەی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پشوویان راگەیاند.
بە پشتبەست بە ڕاپۆرتی كەشوهەوا و لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ، دەوامی خوێندن لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كورستان ڕاگیران، لەوانە پەروەدەردەكانی هەڵەبجە، شارباژێڕ، سەیدسادق، ڕاپەڕین و پێنجوێن.
لە عێراقیش بەهەمان شێوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، بە شێوەیەكی فەرمی دەوامی خوێندن لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و كەركوك و ئەنبار و نەینەوا، راگیران.
لە دوێنێ شەممەوە بارانبارینێكی بەخوڕ دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە لافاو لەچەند ناوچەیەكی عێراق درووستبوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی عێراق شەپۆلی بارانەكە بەردەوام دەبێت.
