لیستی موچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری نوێترین زانیاری له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 10 ئاشكرا ده‌كات.
- لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2024ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تائێستا موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌كاتێكدا له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 ده‌كرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردبو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەمو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دور خستنەوەی بابەتی موچەیە لە هەمو کێشە و ململانێیەکی سیاسی.
