ڕەوتی هەڵوێست: پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕەوتی هەڵوێست: پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە
عەلی حەمە ساڵح:
-ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی تانه له هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەدات.
- چەندین ساختەکاری و پێشێلکاريمان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناردوه.
- پاش سەلماندنى ساختەكاریەكان پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند تانەی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکردوه.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەتانەکەدا بەوردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاری و دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوی یاسای و تەکنیکیەوە خراوەتەڕوو.
وتیشی: بەدەر لە ساختەکاریەکان؛ (٢١٠ هەزار دەنگ ) سوتێندراوە، زیاتر لە (١٠٠ هەزار کەس) بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەشکراون لە دەنگدان، كۆی ئەم سەرپێچیانەش دەكاتە (١٥ کورسی پەرلەمان)
ئاشكراشیكرد چەندین وردەکاری پەیوەست بە ساختەکاری و پێشێلکارییەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ڕوونکراوەتەوە و بۆ راستکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردن لەکوردستان و عیراقدا داوای لێکۆڵینەوەی وردی یاسایی و تەکنیکيمان كردوه بۆ سەلماندنی ساختەکاری، پاش سەلماندن پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.
