41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق:
- وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بوو.
- 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
- كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بووە و 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە لە لێداونێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی تانەكان لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.
وتيشى: بە گشتی 41 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكراوە، 25ى له سلێمانی و 12ى له هەولێر و 1 تانە له هەڵەبجە و 3 تانە له دهۆك.
رونیكردەوە كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان و رەوانەكردنیان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش ماوەی (10) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەكان.
