وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی فرۆشتنی سیمكارتی تۆمارنه‌كراو هۆشداریده‌دات

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
- هه‌ركه‌سێك سیم‌كارت به‌بێ تۆماركردن به‌ناوی كڕیار بفرۆشێت به‌مانای هاوبه‌شیكردنه له‌تاوان.
- سه‌رپێچیكار به‌رامبه‌ر هه‌ر سیمكارتێكی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
- سزای ژماره‌یه‌ك فرۆشگا درا و داخران و به‌دواداچونی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند هه‌ركه‌سێك سیم‌كارت به‌بێ تۆماركردن به‌ناوی كڕیار بفرۆشێت، به‌مانای هاوبه‌شیكردنه له‌تاوان و جگه له‌وه‌ش سزای گه‌وره‌ی دارایی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای كۆبونه‌وه یەكی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و حه‌وت كۆمپانیای مۆبایل و ئینته‌رنێت، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی رێوشوێنه‌كانی كۆنترۆڵكردنی فرۆشتنی سیم‌كارت له ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی تۆماركردن، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راسپێردران كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر فرۆشگایه‌ك بگرنه به‌ر كه سیم‌كارت ده‌فرۆشن بێ پرۆسه‌ی تۆماركردنی یاسایی، له‌مباره‌یه‌وه سزای ژماره‌یه‌ك فرۆشگا درا و داخران و به‌دواداچونی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاگاداری هاوڵاتیان و فرۆشگا و بریكاری كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین كه فرۆشتنی سیم‌كارت له بازاڕ بێ تۆماركردن، ده‌رگاكردنه‌وه و ده‌رفه‌ت دروستكردنه بۆ تاوانكاران تا به‌و سیمكارتانه تاوان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له یاسا بشارنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شداریكردنه له تاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ دووپاتیكردەوە ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی یاسایی توند له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و فرۆشگا و بریكارێك ده‌گیرێته‌به‌ر كه سیم‌كارت له بازاڕ بفرۆشێ و تۆماریان نه‌كات به ناوی كڕیار.
رونیشیكردۆته‌وه، به گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌م له مادده‌ی شه‌ش له رێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (8) ی ساڵی (2021) ی هه‌مواركراو، سه‌رپێچیكار به‌رامبه‌ر هه‌ر سیمكارتێكی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێت، بریكارانی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی فرۆشتنی سیم‌كارت پێویسته به زوترینكات خۆیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌تپێدان تۆمار بكه‌ن.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، تا پرۆسه‌ی تۆماركردن ته‌واو ده‌بێت، پێویسته بریكاره‌كان سیم‌كارت به گوێره‌ی سیستمی تۆماركردن بفرۆشن، به پێچه‌وانه‌وه فرۆشگاكانیان داده‌خرێت، به گوێره‌ی رێنمایی ئاماژه‌بۆكراوی سه‌ره‌وه پێبژاردنی دارایی ده‌درێن، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكان مۆڵه‌تی بریكاردارێتیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
