جۆرێکی نوێی شێرپەنجەی سییەکان دەدۆزرێتەوە
جۆرێکی نوێی شێرپەنجەی سییەکان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ئەو کەسانەی تووشی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە بوون، هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە!
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
جۆرێك شێرپەنجەی نامۆ بڵاوبۆتەوە، كه توشى سییەکان دەبن، بەبێ ئەوەی كەسی توشبوو، جگەرە كیش بێت.
تیمێک لە پزیشکان و توێژەرانی سەنتەری شێرپەنجەی میمۆریال سلۆن کیتەرینگ جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی سییەکانیان دۆزیوەتەوە تووشی کۆمەڵێک گەنج بووە کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.
توێژینەوەکەیان شیکردنەوەیەکی وردی کلینیکی و بۆماوەیی نەخۆشییەکە لەخۆ دەگرێت، بەڵام دڵنیانین پزیشکان بتوانن چارەسەری ورد بۆ ئەو کەسانە بکەن کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
دکتۆر ناتاشا ڕێختمان دەڵێت: "هەموو ڕۆژێک جۆرێکی نوێی شێرپەنجە نادۆزرێتەوە، ئەم جۆرە نەخۆشییە نوێیە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە"، لەبەرامبەردا دکتۆر چارلز ڕودین پسپۆڕی شێرپەنجەی سییەکان و نووسەری باڵای توێژینەوەکە پێی وایە تێگەیشتن لەم جۆرە نوێیەی شێرپەنجەی سییەکان پێویستی بە شارەزایی فراوان هەبوو، هەر لە تاقیگەوە تا کلینیک."
تیمەکە لە 42 پزیشک و توێژەری نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان و خانە و شانەکان پێک هاتووە، لەگەڵ پسپۆڕانی بۆماوەزانی گرێ.
چیرۆکی توشبوویەکی نەخۆشییەكە
خالق ساندا تەمەنی 19 ساڵ بوو و خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆی دوک بوو کاتێک پشکنینی ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووه، دواتر دەرکەوت نەخۆشییەکە بۆ بەشەکانی تری جەستەی بڵاو بووەتەوە.
دکتۆر رودین کە یەکێک بوو لە پزیشکەکانی خالق لەگەڵ لیسا دی ئانجێلیس و ئەوانی تر دەڵێت: "ئەمە زۆر نائاساییە، ئەمە جۆرێکە لە شێرپەنجە کە هەمیشە پەیوەندی بە جگەرەکێشانێكی زۆرەوە هەیە، ئەمەش وای لێکردین کە بەدوای نموونەی هاوشێوەی ئەو کەسانەدا بگەڕێین کە هەرگیز جگەرە ناکێشن و تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەهەمان شێوە دکتۆر ڕێختمان رونیكردەوە "دواتر دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە تا بزانین بە ڕاستی ئەم شێرپەنجە نائاساییە لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت."
سەرەڕای پێشكەوتنی زانستی و پزیشكی بەڵام جۆرەكانی شێرپەنجە لە زیادبوندان و تاكو ئێستاش چارەسەری یەكجارەكی بۆ ئەم نەخۆشیە نەدۆزراوەتەوە و كۆنتڕۆڵنەكراوە.