ترەمپ و ناتانیاهۆ رێككەوتون لەبارەى وەشاندنی گوزری سەربازی لە ئێران
2 ڕۆژ لەمەوپێش
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی دەڵێت چەند ئاماژەیەکمان بەدەستگەیشتووە دەریدەخات ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە بەجۆرێک دەستوەردان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بکات.
لە هەمانکاتدا ئیسرائیلیش لەوە دەکۆڵێتەوە لابردنی مادورۆ لەسەر دەسەڵات دەکرێت ببێتە پێشینەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازیی دژی رژێمی ئێران.
لەلایەکى دیکەوە، رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی زانیاری لەبارەی رێککەوتنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكراكردووە، لەبارەی وەشاندنی گورزی نوێ لە ئێران، لە ئەگەری پابەندنەبونی بە داواکارییەکانی ئەمەریکا، لە نێویاندا، راگرتنی پشتیوانیەكانی بۆ گروپە چەكدارەكان لە لوبنان، عێراق و یەمەن.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای لوبنانەوە بڵاویكردووەتەوە: هەڵوێستی سەرۆک "جۆزێف عەون " زیاتر مەیلی بەلای دڵنیابونە بە وریاییەوە، بەهۆی دوركەوتنەوەی دێوەزمەی شەڕ، بەڵام ئەمە بە مانای دووركەوتنەوەی تەواوەتی نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم هەڵوێستە پاڵپشتە بە زانیاری و پێدراوەكان كە گەیشتووەتە دەسەڵاتى فەرمی لوبنان، لە دەزگا نێودەوڵەتییە باڵاکان و باڵیۆزخانەکانی رۆژئاواوە، كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ترەمپ و ناتانیاهۆ، لە میانی کۆبونەوەیاندا لە فلۆریدا لە 29ی مانگی رابردوو، رێککەوتون لەسەر وەشاندنی گوزری سەربازی لە ئێران ئەگەر نەیەتە پێشەوە بۆ دانوستان بە پێی مەرجەکانی ئەمەریکا، هەروەها بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززەو، بەدوورگرتنی لوبنان لەم قۆناغەدا لە هەر هێرشێک کە ئاڕاستەی ئێران بکرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەم بەدوورگرتنە مەرجدارە بەوەی حزبوڵا نەچێتە نێو شەڕەکەوە، بەو پێیەی هەر بەشدارییەکی ئەو حزبە روبەرشوی لێدانێکی فراوان و قوڵی ئیسرائیل دەبێتەوە کە زاحیەی باشوری بەیروت و ناوچەی بیقاع بەتایبەتی دەکاتە ئامانج.
رۆژنامەكە باسی لە هەوڵەكانی ریازيش كردووە لەگەڵ تاران بۆ چارەسەری پرسەكە، بەوپێەی سعودیە ترسێکی زۆر هەیە لەوەی هەر جەنگێک کە دژی ئێران بەڕێوەبچێت، دەبێت مایەی پشێوی و رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر دەوڵەتانی کەنداو دەبێت.
ئەمریکییەکانيش قەناعەتیان وایە ئەگەر ئێران بە پێی مەرجەکانیان بچێتە ناو دانوستانەوە، بە راگرتنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و راگرتنی پشتیوانی گروپە چەكدارەكان لە لوبنان و عێراق و یەمەن،عێراق و یەمەن، رەنگدانەوەی لەسەر دۆسییەی لوبنانيش دەبێت.
